بە هۆی ئەو ئاگرەی لە سنووری گوندی قامیشی سەر بە قەزای ماوەت کەوتەوە، نزیکەی 540 دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ لە سنووری گوندی قامیشی سەر بە قەزای ماوەت ئاگر کەوتەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت بە هاوکاری ئاگرکژێنەوەی ماوەت و دانیشتووانی گوندەکە توانییان کۆنترۆڵی بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستان و 40 دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتییان سووتان.