میدیای فەرمیی عێراق: پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا



میدیای فەرمی عێراق هەواڵی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووکی بڵاوکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقییە کە میدیای فەرمی عێراقە لە زاری عیماد عامری، وتەبێژی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووکەوە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەدا ڕێبوار تەهای وەک پارێزگار و محەمەد حافزی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک هەڵبژارد.

کۆبوونەوەکە دوێنێ شەو لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بە بەشداری پێنج ئەندامەکەی یەکێتی، سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەب و ئەندامێکی بابلییون و بە بێ ئامادەبوونی پارتی و تورکمانەکان بەڕێوەچوو.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا محەمەد تەمیم وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا و پۆستی جێگری دووەمی پارێزگار و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بە بەتاڵی بۆ پێکهاتەی تورکمان بەجێهێڵدرا.

بەوەش دوای حەوت ساڵ، جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد گەڕایەوە و بە پێی ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان، دوو ساڵ پۆستەکە لای کورد و دوو ساڵەکەی دیکە لای عەرەب دەبێت.

نزیکەی 540 دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و باخی گوندێکی ماوەت سووتان
پێت نزیکەی 540 دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و باخی گوندێکی ماوەت سووتان
ڕاکان جبوری: ئەوەی روویدا دزینی دەنگ و مافی پێكهاتەی عەرەبی بوو
دوات ڕاکان جبوری: ئەوەی روویدا دزینی دەنگ و مافی پێكهاتەی عەرەبی بوو
پەیوەندیدار