یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا



لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆتێل رەشید لە بەغدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردران.

رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک دیاریکرا و محەمەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دیاریکرا

ژیاننامەی رێبوار تەها مستەفا ئەحمەد

* ساڵی 1982 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لە دایکبووە.

* خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوكردووە.

* خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆسی یاسا و بڕوانامەی دبلۆمی كارگێرى و ياسایە لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک.

* لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق تا ساڵی 2014 کاری کردووە لە پرسی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

* ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.

* رێبوار تەها لە لێکەوتەکانی دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا رۆڵێکی بەرچاوی بینی لە پاراستنی ماڵ و گیانی کوردانی کەرکوک و شارەکەی بەجێ نەهێشت.

* لە ساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی (ی.ن.ک) بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ جاری دووەم و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.

* هەروەها جێگری نووسینەوەی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.

* لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی عیراقدا، داکۆکیکاری سەرسەختی پرس و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و کەرکوک بووە.

* لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.

* بەشداربووە لە چەندین کۆڕ و کۆبووبوونەوەی سیاسی و خوول و وۆرکشۆپی تایبەت بە کارگێری و کاروباری پەرلەمانی لە دەرەوەی وڵات.

* لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.

* زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێ.

ڕاکان جبوری: ئەوەی روویدا دزینی دەنگ و مافی پێكهاتەی عەرەبی بوو
پێت ڕاکان جبوری: ئەوەی روویدا دزینی دەنگ و مافی پێكهاتەی عەرەبی بوو
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا دەستیپێکرد
دوات کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا دەستیپێکرد
پەیوەنیدر