کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا دەستیپێکرد



کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا دەستیپێکرد و بڕیارە ئەمشەو پارێزگاری شارەکە و پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە یەکلایی بکرێتەوە.

پێنج ئەندامەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەک ئەندامی کریستیان و سێ ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک چوونەتە نێوهۆڵی کۆبوونەوەکە، بەوەش نۆ ئەندامی ئەنجوومەنەکە ئامادەی دانیشتنەکەن

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە ١٦ کورسی پێک دێت، بە ئامادەبوونی نۆ ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەتوانرێت رێژەی یاسایی تەواو بکرێت و دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت و پۆستەکان یەکلا بکرێنەوە.

یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە بەدەستهێنانی ٥ کورسی زۆرترین رێژەی کورسییەکانی بەدەستهێناوە و بەو پێیەش بێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی ئەو حزبەیە و بەگوێرەی زانیارییەکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ رێبوار تەها ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی یەکلابووەتەوە.

یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا
پێت یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا
ئەو نیشانانەی دەريدەخەن زیان بە فیول پەمپی ئۆتۆمبێل گەیشتووە
دوات ئەو نیشانانەی دەريدەخەن زیان بە فیول پەمپی ئۆتۆمبێل گەیشتووە
پەیوەندیدار