” لە  ١٠ ڕۆژدا ئیسرائیل،١٣ ناوەندی ئاوارەکانی کردووەتە ئامانج”



بەرگریی شارستانیی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند، دوو نھۆمی قوتابخانەی تابیعین لە شاری غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج کە نھۆمی سەرەوە ئافرەتە ئاوارەکانی تیایدا نیشتەجێبوون و نھۆمی خوارەوەش تایبەت بوو بە شوێنی نوێژکردن بۆ ئاوارەکان، هاوکات لە ماوەی١٠ ڕۆژدا ئیسرائیل،١٣ ناوەندی ئاوارەکانی لە شارە کردووەتە ئامانج.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی فەڵەستین لە غەززە، مەحمود بەسال ڕایگەیاند؛ لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا، ١٣ ناوەندی نیشتەجێی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراوەنەتە ئامانج.

 

مەحمود بەسال لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، دوو نھۆمی قوتابخانەی تابیعین لە شاری غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج کە نھۆمی سەرەوە ئافرەتە ئاوارەکانی تیایدا نیشتەجێبوون و نھۆمی خوارەوەش تایبەت بوو بە شوێنی نوێژکردن بۆ ئاوارەکان.

 

پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاندبوو؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، قوتابخانەی تابیعین لە شاری غەززە کە ژمارەیەک زۆری ئاوارەی فەڵەستینی تیایدا نیشتەجێن، لەلایەن سوپای ئیسرائیل بۆردومان کراوە و لە ئاکامدا، ١٠٠ کەس کوژروان و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.

لە هەر ١٠ کەسێک لە غەززە نۆ کەسیان ئاوارە و دەربەدەر بوون
پێت لە هەر ١٠ کەسێک لە غەززە نۆ کەسیان ئاوارە و دەربەدەر بوون
سبەی وادەکەی سوودانی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی لە کەرکووک کۆتایی دێت
دوات سبەی وادەکەی سوودانی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی لە کەرکووک کۆتایی دێت
پەیوەندیدار