بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە ئۆتۆمبێلێک



لە قەزای ناوەندی سۆران بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە ئۆتۆمبێلێک، بەرگری شارستانی سۆران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، ئەم دۆسیەیە کە گومانی تاوانکاری لێدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندا ئیلانترا لە گەڕەکی زانیاری قەزای ناوەندی سۆران، تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوو بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ئۆتۆمبێل گڕی گرتووە و لەلایەن خاوەنەکەی کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانمان دەستیان بەل ێکۆلینەوە کرد گومان دەکەین ئاگرەکە بەدەستی ئەنقەست بێت بۆیە خاوەنەکەی ڕاسپێردرا سەردانی بەشی پۆلیسی ناوشار بکات، لە قەزای ناوەندی سۆران بەمەبەستی ئەنجام دانی لێکۆلینەوەی ورد و یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە کە گومانی تاوانکاری لێدەکرێت.

 

ئۆکراین هێرشی هەڵگەراوەی ئەنجامدا و ڕووسیا باری نائاسایی ڕاگەیاند
پێت ئۆکراین هێرشی هەڵگەراوەی ئەنجامدا و ڕووسیا باری نائاسایی ڕاگەیاند
تۆزێکی سووک ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات تۆزێکی سووک ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار