ئایا مۆبایلەکان بەکارهێنەران لە بوومەلەرزەکان ئاگادار دەکەنەوە؟



ساڵی ٢٠٢٢ بوومەلەرزە ویلایەتێکی ئەمریکای هەژاند، بەڵام خەڵەکە پێشتر ئاگادار کردنەوەیان لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە پێگەیشتبوو.

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە ناوچەی کەنداوی کالیفۆرنیای هەژاند، هەرچەندە بوومەلەرزەکە گوڕەکەی زۆر بەهێز نەبوو، بەڵام دەزگای ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا لە دانیشتوانەوە زانیاری پێگەیشتبوو کە لە سەرتاسەری ناوچەکەدا هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

ئەوەی جێی سەرنجە، زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە پێش ئەوەی هەست بە لەرینەوەکان بکەن، لە ڕێگەی تەلەفۆنەکانیانەوە ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتبوو.

هاوکات چەند ڕۆژێک لەمەوبەر شتێکی هاوشێوە ڕوویدا، کاتێک دانیشتوانی باشووری کالیفۆرنیا ٣٠ چرکە پێش ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر هۆشدارییان وەرگرت، کە ناوەندی بوومەلەرزەکە لە باشووری بەیکەرسفیڵدەوە دوورە.

کۆمپانیای گووگڵ بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی و ئەکادیمیەکانی چەند زانکۆیەکی کالیفۆرنیا کار دەکات، بۆ پەرەپێدانی سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە چەند چرکەیەک پێش هاتنی بوومەلەرزە بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە.

هەرچەندە ئەم ماوەیە کورتە، بەڵام کاتێکی تەواو دەدات بە خەڵکەکە بۆئەوەی پەنا ببەنە بەر شوێنێکی سەلامەت بۆ خۆشاردنەوە، هاوکات یارمەتی خاوکردنەوەی شەمەندەفەرەکان دەدات، ڕێگری لە هەڵسان یان نیشتنەوەی فڕۆکەکان دەکات، هەروەها ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەکات بۆ ناو پرد یان تونێلەکان.

پێدەچێت ئەم سیستەمە بەشداری بکات لە ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک کاتێک بوومەلەرزەی بەهێز ڕوودەدات.

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکرێنەوە
پێت کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکرێنەوە
قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش
دوات قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش
پەیوەندیدار