قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش



جێگری سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش لە قەرەداخ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا لە ناوچەی قەرەداغ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج”.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت:”هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵانیان لە هێزەکانی ئاسایش دەردەبڕین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە دوای رووداوەکەوە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی ئەم گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ هەینی دوو کارمەندی ئاسایش لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار لە قەرەداغ شەهید بوون، دەزگای ئاسایش دەڵێت:” چەکدارەکان ویستوویانە شوێنەواری مێژوویی نەرامسین بدزن”.

ئایا مۆبایلەکان بەکارهێنەران لە بوومەلەرزەکان ئاگادار دەکەنەوە؟
پێت ئایا مۆبایلەکان بەکارهێنەران لە بوومەلەرزەکان ئاگادار دەکەنەوە؟
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی قاسم شەشۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی قاسم شەشۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر