پەرلەمانتارێکی کورد ڕایدەگەیەنێت کە بەغدا ناڕێکیی لە لیستی مووچە و جەختکردنەەوە لە بەبانکیکردنی مووچەی کردووەتە بیانوو بۆ ڕەوانەنەکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، دوای بەدواداچوون و پەیوندیكردن بە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقەوە، پێی گوتوون بەهیچ شێوەیەك لە بانكی ناوەندی كێشەی پارەی نەختینەیان نییە.
وتیشی، ناڕێکیی لە لیستی مووچەی نێردراو بۆ بەغدا و بەبانکیکردنی مووچە و چەند پرسێكی دیکە هۆكاری بیانوودروستكردنی لایەنی عێراقییە بۆ وابەستەنەبوون بە ناردنی مووچە لەكاتی خۆیدا.
رۆژی 21ـی تەمووزی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران، مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام تا ئێستا مووچە بۆ هەرێم نەنێردراوە.