ئەندامێکی مەکتەبى سیاسیى یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی رێککەوتنیان هەیە و لە ماوەیەکى نزیکدا شاندی باڵاى پارتى و یەکێتی کۆدەبنەوە و قوباد تاڵەبانیش دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران.
سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتیى رایگەیاند، لە ماوەیەکى نزیکدا شاندی باڵاى پارتى و یەکێتی کۆدەبنەوە، زەمینەسازییش بۆ کۆبوونەوەکە دەستى پێکردووە w ئەو بابەتانەى باسکراون جێبەجێ بوون و قوباد تاڵەبانى دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران.
ئاماژەی بەوەشکردووە:”مەبەست لە کۆبونەوەکە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و پڕکردنەوەى ئەو گۆڕانکاریانەى هەردوو تیمى وەزاریى پارتى و یەکێتیە، ئەوەش لە ڕێگاى کۆبوونەوەیەکى نائاسایى پەرلەمانەوە لە ڕۆژانى داهاتوودا.”