ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەو پارەیەی کە تەرخان کرابوو بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵ تەواوبووە و بەشی ئەو پارێزگایانەی نەکردووە کە دروێنەو وەرگرتنی گەنمیان کەوتە کۆتایی کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ئەمساڵ کەمترین بڕی سەرفکراوەو دواکەوتووە، جوتیاران نیگەرانن و داوای پارەکانیان دەکەن، پاش بەدواداچون لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق دەرکەوت ئەو پارەی کە تەرخان کرابوو بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵ تەواوبووەو بەشی ئەو پارێزگایانەی نەکردووە کە دروێنەو وەرگرتنی گەنمیان کەوتە کۆتایی، ئەوانیش پارێزگاکانی هەرێم و بەشێکی موسڵ و کەرکوکە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی یەک ترلیۆن دیناری دیکە پێویستە.
دەشڵێت:”بۆ چارەسەری ئەم بابەتەش داوام لەسەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە ئەو بڕە پارەی کە پێویستە بۆ گەنمی وەرگیراوی جوتیارانی هەرێم تەرخانی بکات.”