ئیسرائیل ناوچەیەکی سوریای بۆردومانکرد



ده‌نگی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ەکی گه‌وره‌ له‌ شاری‌ حومسی‌ سوریا بیستراو روانگه‌ی‌ سوریش بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل چه‌ند كۆگاو بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاره‌كه‌ بۆردوومان كردووه‌.

میدیاكانی‌ سوریا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگی‌ “ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شاری حومس بیستراوه‌”.

هەروەها رێكخراوی‌ روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل ناوچه‌ی شوعه‌یرات و ده‌وروبه‌ری باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حومسی له‌ سوریا كرده‌ ئامانج.

دەشڵێت:”هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كۆگایه‌كی چه‌كی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی‌ شوعه‌یرات بۆردوومان كردووه‌”.

پەرواز حسێن:ژیان كورته‌، ئه‌زیه‌تی كه‌س مه‌ده‌ن و دڵی كه‌س مه‌شكێنن
پێت پەرواز حسێن:ژیان كورته‌، ئه‌زیه‌تی كه‌س مه‌ده‌ن و دڵی كه‌س مه‌شكێنن
هاتووچۆ دەربارەی تابلۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دوات هاتووچۆ دەربارەی تابلۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر