دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەر دەکرێت



وەزیری کارەبا بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر، بڕیاریدا کێشەی دووکەڵی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای خەبات چارەسەر بکرێت .

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی پاراستنی ژینگە لە وێستگەکانی کارەبا، بڕیاریدا کێشەی دووکەڵی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای خەبات چارەسەر بکرێت

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای FLT کارپێکەری وێستگەی خەبات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دووکەڵی وێستگەکە واژوو کرا و ڕیزبەندی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە و جێبەجێکردنی پلانە ژینگەییەکان لە پێشەوەی گرێبەستەکەدا هاتووە.

 

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەلایەن چوار کەسەوە هێرشی دەکرێتەسەر
پێت خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەلایەن چوار کەسەوە هێرشی دەکرێتەسەر
هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزه‌كانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت
دوات هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزه‌كانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار