هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزه‌كانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت



بەیانی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا کرا، بەشێک لە هێزەکانیش لە ڕێگەی “هەژماری من” ەوە وەریانگرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد، بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەش لە ڕێگەی “هەژماری من” ەوە هاوکارییەکانیان وەرگرت.

بەپێی زانیارییەکان، هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە ئەم مانگە کەمە و پێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا کەمتریش ببێتەوە، پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیە وەک هاوکاری بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و پەیوەندی بە مووچەوە نییە.

ئەم مانگە بڕی هاوکارییەکە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ٤٣٢ هەزار دینارەوە بۆ ٣٨٦ هەزار دینار کەمیکردووە.

دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەر دەکرێت
پێت دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەر دەکرێت
قەڵای مێژوویی تەلەعفەر دوای ڕووخاندنی لەلایەن داعشەوە نۆژەن دەکرێتەوە
دوات قەڵای مێژوویی تەلەعفەر دوای ڕووخاندنی لەلایەن داعشەوە نۆژەن دەکرێتەوە
پەیوەندیدار