ڕۆژانە بوومەلەرزە چەند شارێکی عێراق و هەرێم دەهەژێنێت



بەشی بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، عێراق سێگۆشەی بومەلەرزەی چالاکی هەیە لە ناوچەکانی هەڵەبجە، کەلار، خانەقین، ڕۆژانە چەندین بوومەلەرزەی هەستپێنەکراو تۆماردەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی عەبدولخالق، بەڕێوەبەری بەشی بەدواداچوونی بوومەلەرزە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، سێگۆشەی هەڵەبجە و کەلار و خانەقین چالاک بووە، ڕۆژانە چەندین بوومەلەرزە تۆمار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە ئامێرەکانی تۆمارکردن لەنێوان یەک بۆ حەوت بوومەلەرزە تۆمار دەکەن، کە بەهێزی لە یەک بۆ دوو پلە بە پێوەرەکانی ڕێختەر دەگۆڕێت، ئەمە جگە لەوەی هەفتانە لەرزینێکی سێ پلە تۆمار دەکەن کە هەستی پێدەکرێت، بەڵام بەهێز نییە و زیانی ماددی لێناکەوێتەوە.

عەبدولخالق جەختی لەوەش کردەوە کە، عێراق دەکەوێتە ناو پلێتی عەرەبی و لەگەڵ پلاکی تورکی (ئەنادۆڵی) و لەگەڵ پلاکی ئێران لە ناوچەی سنووری نێوان سێ وڵاتەکەدا کۆدەبێتەوە.

بە تایبەتی لە چوارچێوەی زنجیرە چیای زاگرۆس لە دیوی باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق و کاتێک شلەی زەمینی تەکتۆنیک لەناو هێڵی چیای زاگرۆسدا دەجوڵێن، پلێتی عێراقی-عەرەبی لەگەڵ پلێتەکانی ئەنادۆڵ و ئێراندا بەریەکدەکەون و بوومەلەرزە دروست دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، پلێتی ئەنادۆڵی تورکیا زۆر چالاک بووە، هەر بۆیە بوومەلەرزەی بەهێز لە تورکیا ڕوودەدات.

لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سێ موەلیدەی ئەهلی سووتاون
پێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سێ موەلیدەی ئەهلی سووتاون
بریندارەکانی عەین ئەسەد ڕەوانەی قەتەر کران
دوات بریندارەکانی عەین ئەسەد ڕەوانەی قەتەر کران
پەیوەندیدار