بریندارەکانی عەین ئەسەد ڕەوانەی قەتەر کران



ژمارەی بریندارانی هێرشەکەی چەند شەوی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆ 14 کەس بەرزبووەوە، بەشێک لە بریندارەکان ڕەوانەی قەتەر کران.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد گەیشتووەتە 14 کەس، پێنج لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانەی قەتەر کران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

شەوی 7ی ئەم مانگە، لە ڕێگای چەند مووشەکێکەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە تایبەتە بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

لای خۆیەوە ئەمریکا جەختیکردەوە تۆڵەی ئەو هێرشە لە کاتی خۆیدا دەکەنەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش ڕایگەیاند، سزای ئەو بەرپرس و پلەدارە سەربازییانە دەدەن کە کەمتەرخەمبوون.

ڕۆژانە بوومەلەرزە چەند شارێکی عێراق و هەرێم دەهەژێنێت
پێت ڕۆژانە بوومەلەرزە چەند شارێکی عێراق و هەرێم دەهەژێنێت
ڕۆژی جیهانی پشیلە چییە؟
دوات ڕۆژی جیهانی پشیلە چییە؟
پەیوەندیدار