وردەكاری بەئەلیكترۆنی كردنی لیستی مووچە و خانەنشینان ئاشكرادەكرێت



حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، 17 خزمەتگوزارییان بەئەلیكترۆنی كردووە، لەوانە بەڕێوەبردنی خشتەی مووچە و کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچە و کارە کارگێڕییەکانی پەیوەست بە مووچە بەئەلیکترۆنی کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، یەکێک لەو پرسانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم، بەباشی کاری تێدا کردووە، پرسی بەدیجیتاڵکردن و بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکانە و بەپێی ئەو بەرنامە ستراتیژییەی کە حکوومەت دایناوە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە کوردستان هەموو کارە خزمەتگوزارییەکانی بە شێوەیەکی دیجیتاڵی و ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەبرێن و هیچ کاغەزی تێدا بەکار ناهێنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دیدگای سەرۆکی حکوومەت بۆ پرسی بەدیجیتاڵکردنی دامەزراوە و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتیش کراوەتە بەرنامەیەکی ستراتیژی و پلانێکی درێژمەودا و خێرا و ئێستا کاری پێ دەکرێت و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین خزمەتگوزاری بەئەلیکترۆنی کراون.

سەبارەت بە مووچە ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی خشتەی مووچە، سیستەمێکی دیکەیە بۆ بەڕێوەبردنی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچە و کارە کارگێرییەکانی پەیوەست بە مووچە بەئەلیکترۆنی کراوە.

دەربارەی خانەنشینان ئاشكرای كردووە، سیستەمی مامەڵەی خانەنشینان بەئەلیکترۆنی کراوە و لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان بە یەکەوە دەبەسترێنەوە و ئاستی هەڵەکان و ڕۆتین کەم دەکرێتەوە و هۆکارێکیشە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان.

 

ئەمڕۆ لە شارباژێڕ ٥٠٠ نه‌مام ڕووێنران
پێشت ئەمڕۆ لە شارباژێڕ ٥٠٠ نه‌مام ڕووێنران
رامۆسیش بۆ سعودیە
دواتر رامۆسیش بۆ سعودیە
ەیوەندیدار