دوو وڵات گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت



لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری تەشەنەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەردوو وڵاتی میسر و بەریتانیا داوایان لە هێڵە ئاسمانییەکانیان کرد گەشتەکانیان بۆ لوبنان و ئێران ڕابگرن.

هۆشدارییەکەی حکومەتی بەریتانیا بۆ هێڵە ئاسمانییەکانی چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە میسر فەرمانی بە سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ ماوەی سێ کاتژمێر خۆیان لە ئاسمانی ئێران بەدوور بگرن.

هەروەها زۆرێک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی دیکەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە ئاسمانی ئێران و لوبنان، پێداچوونەوەیان بە خشتەی گەشتەکانیان کردووە و لە هەمان کاتدا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل هەڵدەوەشێننەوە.

هاوکات کۆمپانیای فڕۆکەوانی لوفتانزا ئەڵمانی ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە گەشتەکانی بۆ ئێران، ئیسرائیل، عێراق و لوبنان بەهۆی هۆکاری “ئەمنی” هەڵوەشاندووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی فڕۆکەوانی میسر ڕایگەیاند، دوابەدوای ڕاگەیاندنی مانۆڕی سەربازی لەلایەن تارانەوە، فەرمانی بە هێڵە ئاسمانییەکانی میسر کردووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ئاسمانی ئێران دوور بکەونەوە.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا لە دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە بەردەوامە.

ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێدوانەکانی سەعید چەلەداری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی بڵاو کردەوە، کە تیایدا باس لە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕۆژئاوای ئێران ڕەتدەکاتەوە.

ئێران و حەماس ئیسرائیل بە بەرپرسیار دەزانن لە تیرۆرکردنی هەنییە، بەڵام ئیسرائیل نە تۆمەتێکی لەو شێوەیەی پشتڕاست کردووەتەوە و نە ڕەتیشیکردووەتەوە، ئەمەش گرژییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد کردووە و مەترسی شەڕ دروستبووە.

بەدواداچوون بۆ ڕووداوە وەرزشییەکان دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش
پێت بەدواداچوون بۆ ڕووداوە وەرزشییەکان دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش
تەندروستی سلێمانی: لە مانگی تەمموزدا ٨٦٣ منداڵ لە دایکبوون
دوات تەندروستی سلێمانی: لە مانگی تەمموزدا ٨٦٣ منداڵ لە دایکبوون
پەیوەندیدار