تەندروستی سلێمانی: لە مانگی تەمموزدا ٨٦٣ منداڵ لە دایکبوون



تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی تەمموزدا ٨٦٣ منداڵ لە سلێمانی لەدایک بوون کە ٤٣٦ـیان کچ بوون و ٤٢٧ـیان کوڕ بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی حەوتدا چوار هەزار و ٦٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و ٥٣٤ نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

دەشڵێت:” لە مانگی تەمموزدا ٨٦٣ منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و ٤٢٧ منداڵ كوڕ بوون و ٤٣٦ منداڵ كچ بوون و لەو ژمارەیە ٤٨٨ منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ٣٧٥ منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و ٥٥٧ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ١١٠ حاڵەتی لەبارچوونی منداڵیش تۆماركراوە، هەزار و ٨٢ سۆنەر گیراوە و نۆ هەزار و ٢٦ پشكنینی تاقیگەیی و ٢٩٦ چارەسەری سروشتی و ٧٦٦ كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

دوو وڵات گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت
پێت دوو وڵات گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت
وەزارەتی دارایی عێراق لە شەش مانگدا 5 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە
دوات وەزارەتی دارایی عێراق لە شەش مانگدا 5 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە
پەیوەندیدار