زانیاری نوێ لەسەر لیستی مووچە ئاشکرا کرا



نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا زانیاری لەسەر مووچەی مانگی تەمموز بڵاودەکاتەوە و دەڵێت”ڕەنگە هەندێک تێبینی پێویستی بەکاتبێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، بابەتی مووچە هیچ کێشەیەکی نەماوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داتا و زانیارییەکانی داوە بە بەغداد و پرۆسەی وردبینیی کاتی دەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وەک ئاشکرایە وردبینی لە لیستی مووچەدا کاتی دەوێت و رەنگە هەندێک تێبینی مابێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بەغداد پارەی مووچە دەنێردرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە وا نزیکەی سێ هەفتەیە هەرێم لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی هەندێک کەموکورتی لە لیستەکەدا لەڕووی نەبوونی بایۆمەتری و چەند گۆرانکارییەک هێشتا پارە نەهاتووە.

هه‌وایه‌كی گه‌رمی 50 پلەیی هەرێم دەگریتەوە
پێت هه‌وایه‌كی گه‌رمی 50 پلەیی هەرێم دەگریتەوە
پێدانی ئاو بە خەڵكی هەولێر ئاسایی دەبێتەوە
دوات پێدانی ئاو بە خەڵكی هەولێر ئاسایی دەبێتەوە
پەیوەنیدر