دوای دوو ڕۆژ لە چاكسازی لە بۆری ئاوی ئیفراز3، كە ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 40%ی خەڵكی هەولێر دابین دەكات، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، چاکسازیکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز3 تەواو بووە و ئەمشەو ئاو دەگاتەوە ماڵان.
لای خۆشیەوە، ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئەمڕۆوە ئاو به‌رده‌درێته‌وه بۆ ماڵان و پێشبینی ده‌كرێت لە كاتژمێر 12ی شه‌و بگاته‌وه ماڵان.
ڕاشیگەیاندووە، كاره‌كان به‌كۆتا هاتووه، ئێستها له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه و ئیشەڵا هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز3 ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ 40%ی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر دابین ده‌كات و لەمساڵ و ساڵی ڕابردوودا چەند جارێك شكاوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، به‌هۆی شكانی بۆڕیی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاوی ئیفراز سێ، له جۆری GRP له نزیك وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ، دوای چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه، هێشتاش نه‌ده‌توانرا پڕۆژه‌كه به توانای خۆی كار بكات و ده‌بوو پێنج په‌مپ كار بكات، كه توانای هه‌ریه‌كه‌یان دوو هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له كاتژمێرێكدا، كه ده‌بوو 10 هه‌زار مه‌تر ئاو له كاتژمێرێكدا بۆ شاری هه‌ولێر بگوازێته‌وه، به‌ناچاری كرابوو به چوار په‌مپ، به‌مشێوه‌یه‌ش وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز به ڕێژه‌ی 80%ی توانای خۆی كاری ده‌كرد.