پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە تەوتین و لیستی مووچە هەیە



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕەتی دەكاتەوە، هۆكاری نەهاتنی مووچەی مانگی 7 بۆ فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە “نەبوونی پارە”وە هەبێت و دەڵێت: لیستی مووچە پڕە لە ناوی دووبارە و هێزی بندیوار و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینی مووچە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نەناردنی مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینە لە عێراق نییە، بەڵکو دواکەوتنی ناردنی مووچە پەیوەندی بەو داواکاریانەوە هەیە، کە دادگای فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمیان کردووە و جێبەجێ نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە پەیوەندی بە ئەو لیستەوە هەیە، کە دارایی هەرێم بۆ دارایی عێراقی ناردووە و پڕە لە ناوی دووبارە و بندیوار و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی (تەوتین) كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق.

جەختیشی كردەوە، لەسەر دواکەوتنی ناردنی مووچە و چەند پرسێکی دیکە تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمان کراوە و داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکرێت.

ڕۆژی 21ـی 2ـی 2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکەکانی سەر بە حکومەتی عیراق (تەوتین)ـیان بۆ بکرێت، بەلام حكومەتی هەرێم سوورە لەسەر پڕۆژەی (هەژماری من) و جەختدەكاتەوە، كە پڕۆسەكە یاساییە و بانكەكانی ناو هەژماری من لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتیان هەیە.

دۆخی بەریتانیا ئاڵۆزتر دەبێت
پێت دۆخی بەریتانیا ئاڵۆزتر دەبێت
Inside Out 2 پشکی دیزنی بەرزکردەوە
دوات Inside Out 2 پشکی دیزنی بەرزکردەوە
پەیوەنیدر