زاناکان نهێنیەکی خەوتنی دۆلفینەکان ئاشکرا دەکەن



دۆلفینەکان بە شێوازێکی ناوازە دەخەون، بەو پێیەی ئەم بوونەوەرە دەریایانە بە چاوێکەوە دەخەون، هەروەها بەشێکی مێشکیان بەئاگا دەمێنێتەوە و چاوە کراوەکەیان ڕێگەیان پێدەدات چاودێری ژینگەی دەوروبەر بکەن و کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر هەر مەترسییەک، لەکاتێکدا دیوەکەی تری مێشکیان بەردەوام دەبێت لە خەوتن  و چاوی بەرامبەر بە داخراویی دەمێنێتەوە.

 

دوای نزیکەی دوو کاتژمێر دۆخەکە دەگۆڕێت بەجۆرێک ئەو لایەی کە بەئاگا بووە لەکاتی پشوودان و لایەکی تریش بەتەواوی خەوتووە، بەمەش تەواوی مێشک پشوو دەدات.

 

دۆلفینەکان پێکهاتەیەکی ئێسکیان هەیە و خوێنیان گەرمە و سیستمی هەناسەدانی ناوازەیان هەیە کە توانای مانەوەیان پێدەبەخشێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر ئاودا بەبێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی ئۆکسجین هەبێت.

 

سەرەڕای لێکچوونی بایۆلۆژی لە نێوان مرۆڤ و دۆلفینەکاندا، بەڵام جیاوازییەکی بەرچاو لە پرۆسەی هەناسەداندا هەیە، لە کاتێکدا مرۆڤ و شیردەرەکانی تر توانای هەناسەدانیان هەیە بەبێ ئیرادە لەسەر زەوی، دۆلفینەکان دەبێت بە ئاگادارییەوە بڕیار لەسەر چالاکیی هەناسەدانیان بدەن، بۆیە دەبێت هۆشیار بن تا بڕیار بدەن کەی هەناسە بدەن، ئەمەش شتێکە لە ماوەی تەمەنیاندا سەدان جار ڕوودەدات.

 

بۆ تێگەیشتن لەوەی دۆلفینەکان چۆن هەناسەدان و خەوتن بەڕێوەدەبەن، زاناکان بە بەکارهێنانی ئەلکترۆئێنسفالۆگرام (EEGS) لێکۆڵینەوەیان لەسەر دۆلفینەکان کردووە، کە تێیدا ئەلکترۆدەکان لەسەر سەریان دادەنرێت بۆ پێوانەکردنی چالاکیی کارەبایی لە مێشکدا.

 

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لە کاتی خەودا نیوەیەکی مێشکی دۆلفین لە دۆخی ‘خامۆشی’دا دەمێنێتەوە لەکاتێکدا نیوەکەی دیکەی ‘چالاک’ ە.

 

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە دۆلفینەکان ڕۆژانە نزیکەی هەشت کاتژمێر لەم حاڵەتەدا دەمێننەوە.

 

لە ڕووی پشوودانی دۆلفینەکانەوە، ئەو حاڵەتەی کە لە کاتی خەوتندا ئەزموونی دەکەن، ڕەنگە هاوشێوەی ئەو هۆشیارییە بەشەکییە بێت کە هەستی پێدەکەین پێش ئەوەی بخەوین، کە تێیدا لە لێواری خەوتنداین بەڵام هێشتا توانای کارلێککردنمان لەگەڵ دەوروبەرمان هەیە.

 

بۆیە ڕەنگە ماوەی خەوتنی دۆلفینەکان بە حاڵەتێکی هاوشێوەی هۆشیاری هەژمار بکرێت کە ڕێگەیان پێدەدات ئەوەندە بەئاگا بمێننەوە کە ئەگەر پێویست بکات کارلێک لەگەڵ ژینگەی دەوروبەردا بکەن.

 

شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان هەڵگیرسایەوە و ئەمریكا هێزەكانی خستە ئامادەباشییەوە
پێت شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان هەڵگیرسایەوە و ئەمریكا هێزەكانی خستە ئامادەباشییەوە
وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیەندرا
دوات وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار