“تەنانەت دوورە دەستترین خوێندنگاکانیش کتێبی نوێیان پێدەگات”



بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دابینکردنی کتێب بۆ ناوەندەکانی خوێندن ڕایگەیاند، “تا ئێستا %75 کتێبەکانمان بە دەستمان گەیشتووە”.

نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیای خەڵک ڕایگەیاند، ساڵانە لە مانگی کانوونی دووەم بۆ شوبات ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کتێب دەستپێدەکات، بۆ ئەمساڵ هەموو خوێندکارێک کتێبی تازە وەردەگرێت.

وتیشی، لە ڕێگەی وەرگرتنی ئاماری خوێندکاران لە پەروەردەکان، پێداویستییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاڕاستەی وەزارەت دەکەین.

نوعمان عوسمان ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن 2024-2025 نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار کتێبمان بەدەست دەگات، کە کوالیتییەکی باش و دیزاینێکی جوانی هەیە، تا ئێستا %75 کتێبەکانمان بە دەست گەیشتووە و لە 10 ڕۆژی داهاتووشدا سەرجەم کتیبەکانی تر دەگات.

باسی لەوەشکرد، ڕۆژانە ئاگاداری پەروەردەکان دەکەینەوە کە سەردانمان بکەن،  بڕی خۆیان لە کتێب بگوازنەوە و لە ڕێگەی خشتەیەکەوە بەسەر خوێندنگاکان دابەشی بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ڕێنماییەکان هیچ کتێبێکی ساڵی پار دابەشناکرێت، هەر خوێندکارێک لە هەر شوێنێک بێت تەنانەت لە دوورە دەستترین گوندیش کتێبی تازەی بەدەست دەگات.

سەبارەت بە کتێبی ساڵانی ڕابردوو وتی، کتێبەکان کۆدەکرێنەوە بۆ ئەگەری نەخوازراو، کە ئەگەر ساڵێک قەیران بێت یاخود کتێب چاپ نەکرێت، بەڵام لەم کاتەدا کتێبە کۆنەکان لە کۆگاکانی خوێندنگاکان کۆدەکرێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ کۆگای پەروەردەکان و وەزارەتی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە ئاگاداری ناوەندەکانی خویندنمان کردووەتەوە کە نابێت هیچ کتێبێک بفرۆشرێت یاخود فڕێ بدرێت.

نوعمان عوسمان داوای لە دایکان و باوکانی خوێندکاران کرد، کە پەنا نەبەنە بەر هیچ شوێنێک بۆ کڕینی کتێب و پارەی پێبدەن، چونکە سەرجەم خوێندکاران کتێبی تازە وەردەگرن.

سەبارەت بە ئەلیکترۆنیکردنی پڕۆگرامی خوێندن وتی، هێشتا تەنها لە چوارچێوەی قسە و باسدایە و هەنگاوی کرداری بۆ نەنراوە.

ئەمریکا کە خاوەنی بەهێزترین ئابووری جیهانەو 5.4 ملیۆن ملیۆنێر هەیە
پێت ئەمریکا کە خاوەنی بەهێزترین ئابووری جیهانەو 5.4 ملیۆن ملیۆنێر هەیە
هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە
دوات هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە
پەیوەندیدار