وەزارەتی پەروەدە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە



وەزارەتی پەروەدە لینکێکی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە، کە لە ڕێگەییەوە دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندکارانی قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ڕێگەى ئەو لینکەی بڵاوکراوتەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواشی لە خوێندکاران کرد، ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۷ی٨ی۲۰۲٤) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2023-2024)خولی دووەم.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.

 

لینەکەکە: https://tinyurl.com/Xol2024-2

هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە
پێت هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کەمدەکرێتەوە
ئیلۆن مەسک: ئێمە هەوڵی ئاشتیمان دا، بەڵام ئێستا شەڕ دەستی پێکردووە
دوات ئیلۆن مەسک: ئێمە هەوڵی ئاشتیمان دا، بەڵام ئێستا شەڕ دەستی پێکردووە
پەیوەندیدار