تۆمەتبارێك کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردووە، دەستگیركرا



لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لە چەند ژنێک كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە چاودێری خرایە سەر كەسێك بەگومانی ئەوەی كە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی ل ەژنان دەكات، پاش لێكۆڵینەوەكان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن یەکێک لەژنەکانەوە كە لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردووە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر موبایلی تایبەتی تۆمەتباردا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تۆمەتبار (م، ع، س) لەدایكبووی 1974 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و دانی ناوە بەوەدا کە لەژێر ناوی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی پەیوەندی لەگەڵ چەند ژنێک دروستكردووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردون، ئەگەر پارەو ئاڵتونی نەدەنێ‌.

 

لە نووسراوە فەرمییەکاندا “قەرەھەنجیر بە ڕەبیع” ناودەبرێت
پێت لە نووسراوە فەرمییەکاندا “قەرەھەنجیر بە ڕەبیع” ناودەبرێت
ئێران ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپەوە هەبێت
دوات ئێران ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپەوە هەبێت
پەیوەنیدر