سێ بوومەلەرزە باشووری تورکیایان هەژاند



سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک پارێزگەی ئەدەنەیان هەژاند کە دەکەوێتە باشووووری تورکیاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا ڕایگەیاد، سێ بوومەلەرزە بە گوڕی 4.6 و 4.5 و 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر شارۆچکەی کۆزانیان لە پارێزگەی ئەدەنە هەژاند.

ڕوونیشیکردەوە بوومەلەرزەکان لە کاتژمێر 5:32 و 5:33 و 5:34 خولەکی ئەم بەیانییە ڕوویانداوە.

لایخۆشیەوە عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان سەبارەت بە ئەگەری کەوتنەوەی زیان لە بوومەلەرزەکان پێ نەگەیشتووە.

 

هەناردەکردن لە سنەوە بۆ 18 وڵات زیادیکردووە
پێت هەناردەکردن لە سنەوە بۆ 18 وڵات زیادیکردووە
سامسۆنگ گۆڕانکاری لە جیهانی ئۆتۆمبێل دەکات
دوات سامسۆنگ گۆڕانکاری لە جیهانی ئۆتۆمبێل دەکات
پەیوەندیدار