وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی قسه‌كانی(قاسم شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال ده‌كه‌ن کە به‌رامبه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر کردوویەتی و ده‌شڵێن: “به مافی خۆمانی ده‌زانین، كه ڕێكاری یاسایی له‌م باره‌یه‌وه بگرینه‌به‌ر”.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی قسه‌كانی ( قاسم شه‌شۆ) ده‌كه‌ین، كه له‌میانی بۆنه‌یه‌كدا له‌شنگال، به‌رامبه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌رمان (محەمەد-دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوتویه‌تی، به مافی خۆمانی ده‌زانین، كه ڕێكاری یاسایی له‌م باره‌یه‌وه بگرینه‌به‌ر”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە و دەڵێن، یه‌كێك له شانازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه،كوردانی ئێزیدی به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش جینۆساید و ڕه‌فتاری نامرۆییان به‌سه‌رداھاتووه، ئه‌م ره‌فتاره‌ی تیرۆرستانی داعش كه به‌رامبه‌ر ھه‌موو پێكھاته‌كان ئه‌نجامدراوه، پێچه‌وانه‌ی پره‌نسپیه پیرۆزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئایینه‌كانی تره و ھیچ كات كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و توندره‌وی و خراپه‌كاری له‌سه‌ر ھیچ ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ھه‌ژمار ناكرێت.
ده‌شڵێن: “ناكرێ به بیانووی كرده‌وه توندڕه‌وه‌كان له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام بدرێت، چونكه بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئاینی ئیسلام و پیرۆزییه‌كان مایه‌ی قبوڵكردن نییه و ئه‌م جۆره لێدوانانه له ھه‌ر كه‌سێك بێت ڕێگه پێدراو نییه، له‌پێناو یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن ده‌بێت ھه‌موو لایه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م ڕه‌فتارانه بكه‌ین، كهھهستی موسوڵمانان یان ھه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بریندار بكات”.
پێشتر قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال له یادی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له 3ی ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاند”هەتا دینی محەمەد مابێت لەناوبردنی ئێزدییەكان كۆتایی نایەت”.