شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنییە دیاریکرا



بزووتنەوەی حە*ماس، شوێنگرەوەی ئیسما*عیل هە*نییەی  دیاریکرد و یەحیا سینواری وەک سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەیان ناساند.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی ئابی 2024، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: یەحیا سینوار دەبێتە کەسی یەکەمی بزووتنەوەی حە*ماس و لە شوێنی ئیسما*عیل هە*نییە ڕابەرایەتی سیاسیی بزووتنەوەکەش لە ئەستۆ دەگرێت، هەروەک چۆن ئێستا لە کەرتی غە*ززە، سەرپەرشتی چالاکییە سەربازییەکانی حەماس دەکات.

حە*ماس ئاماژەی بەشێوازی هەڵبژاردن و دیاریکردنی یەحیا سینوار نەداوە، تەنیا ئاماژەی بە دەستنیشانکردنی کردووە بۆ شوێنگرتنەوەی ئیسماعیل هەنییە.

لە بەرامبەر دیاریکردنی یەحیا سینوار ، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە تیرۆریستێکی داواکراوە و ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەکردووە: حەماس مەترسیدارترین کەسی بۆ سەرکردایەتی خۆی هەڵبژاردووە.

ڕۆژی 31ـی تەمموزی 2024، بزووتنەوەی حەماس کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی ڕاگەیاند و وتی: ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە ڕێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر کوژراوە.

بەهجەت یەحیا گوڵ لە گوڵستانی بڵاوکردەوە
پێت بەهجەت یەحیا گوڵ لە گوڵستانی بڵاوکردەوە
فەرمانگەیەكی سلێمانی هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دوات فەرمانگەیەكی سلێمانی هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار