كارتی نیشتمانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ئەوانەی بەرواری وەرگرتنەوەی كارتەكەیان تاوەكو 31ی تەمموزە سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ‎‏‎ داواکارین لەو ھاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانیەکانیان تاكو (٣١ / ٧ /٢٠٢٤)ە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری وەرگرتنەوە واتا
(تاریخ إستلام) لە ژێر وەسڵەكە نوسراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ‏‎‏‎ڕۆژانە لە یەک شەممە وە تا پێنج شەممە ‏‎‏‎له‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( ٦ )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

سەبارەت بە پێداویستییەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی ڕوونی كردۆتەوە، “پێویستە هاووڵاتی پێناسی باری شارستانی و وه‌سڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانی پێبێت و ناوی ئەو ‎کەسەی، کە تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە”.

 

فەرمانگەیەكی سلێمانی هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێت فەرمانگەیەكی سلێمانی هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
چەند بڕیارێك دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان دەركرا
دوات چەند بڕیارێك دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان دەركرا
پەیوەنیدر