باڵۆنی دابەزاندنی کێش لەبازاڕەکان ڕادەکێشرێتەوە



دەزگاکانی تەندروستی لە فەرەنسا بڕیاری کشانەوەی باڵۆنێکیان ڕاگەیاند کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی دروستکراوە و دەڵێن” کاریگەری مەترسیداری لەسەر جەستە هەیە”.

ئەمڕۆ سێ شەممە دەزگاکانی تەندروستی لە فەڕەنسا بریاریاندا بە کشانەوەی جۆرە باڵۆنێکی تایبەت کە بە ” باڵۆنی دابەزاندنی کێش” ناودەبرێت، باڵۆنەکە بەمەبەستی دابەزاندنی کێس دروستکرابوو ، بەبێ ئەوەی پێویستی بە نەشتەرگەری گەورەی بچووککردنەوەی گەدە هەبێت.

دەزگای ئاسایشی دەرمانی نیشتمانی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیای ئەلوریۆن (بەرهەمهێنەر) دەبێت دەستبەجێ ئەو باڵۆنانەی گەدە کە دروستی دەکات لە بازاڕی فەرەنسا بکێشێتەوە بۆ ئەوەی تەندروستی و سەلامەتی نەخۆشەکان بپارێزێت.

باڵۆنەکە لەڕێگەی قوتدانەوە دەچێتە گەدە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەتایبەت لەو کەسانەدا کە قەڵەون یان کێشیان زیادە بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری برینی گەدە یان هەر نەشتەرگەرییەکی تر.

باڵۆنەکە کە لەلایەن کۆمپانیای Allureon داهێنراوە کە کۆمپانیایەکی دەستپێشخەرییە و لە ئەمریکا دامەزراوە بەڵام لە فەرەنسا زۆر چالاکە، دەبێت بە شێوەی کەپسول قووت بدرێت، دواتر بۆ ماوەی ٤ مانگ چالاک بمێنێتەوە و دوای ئەو ماوەیە فڕی دەدرێتە دەرەوە.

بەپێی ئاژانسی نیشتمانی سەلامەتی دەرمان، ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەم کەپسولانە ڕەنگە بەتەنها لە گەدەدا نەمێننەوە بەڵکو ببێتە هۆی گیرانی ڕیخۆڵە یان ئەندامەکانی تری جەستە.

ئاژانسەکە کە پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا هۆشدارییەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردبووەوە، دواجار بڕیاریدا فرۆشتن و بەکارهێنانی باڵۆن ڕابگرێت.

حەسەن نەسروڵڵا: وەڵامی ئێمە دێت
پێت حەسەن نەسروڵڵا: وەڵامی ئێمە دێت
ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم بەردەوام دەبن
دوات ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم بەردەوام دەبن
پەیوەندیدار