سەركردەیەكی سوننەكانی عێراق ئاششكرای دەكات، حزبەكان ڕێككەوتوون لەسەر لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك لەنێوان كورد و عەرەب و دەشڵێت: بەم زووانە كۆبوونەوەی ئەنجوومەن دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار.
عەزام حەمدانی، سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم بۆ ماڵپەڕی (موازین نیوز) ڕایگەیاندووە، هێزە سیاسییەكان ڕێككەوتوون لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك لەنێوان عەرەب و كورد بەشێوەی نۆرە.
ئاشكراشی كرد، گفتوگۆ لەنێوان هێزە سیاسییەكان بەردەوامە دەربارەی كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركوك، كە پێدەچێت پێش 11ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و وتیشی، “پێدەچێت ئەو كۆبوونەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە لایەنە عەرەبی و كوردییەكان دەتوانن ڕێژەی یاسایی نیوە+1 بەدەستبهێنن بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی پارێزگار بەشێوەیەك دوو ساڵ بە دوو ساڵ بۆ هەریەك لە لایەنەكان.
حەمدانی وتووشیەتی، “چارەسەرەكان لەبەردەرگان و بەم نزیكانە كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی پارێزگار ئەنجام دەدرێت و پۆستەكە لەنێوان عەرەب و كورد بە پاڵپشتی حكومەتی فیدڕاڵی و ڕێككەوتنی لایەەنە سیاسییەكان بەڕێوەدەبرێت”.
ماوەی نزیكەی 8 مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجام دراوە، بەلام هێشتتا پۆستەكانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەن و پۆستەكانی دیكە یەكلایی نەكراونەتەوە و هەریەكە لە كورد (یەكێتی 5 كورسی و پارتی 2 كورسی) و مەسیحی (1 كورسی) و عەرەب (6 كورسی) و توركمان (2 كورسی).