قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەڕاستی شێخین نەك تەنیا بە بانگەشە



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە چەند مامۆستایەكی ئایینی كرد و لە میواندارییەكەدا نوێژی بە كۆمەڵیان ئەنجامدا و قوباد تاڵەبانی-ش، نوێژی كرد و وتی، ئێمە بەڕاستی شێخین نەك تەنیا بە بانگەشە.

دوێنێ‌ دوو شەممە، 05-08-2024 قوباد تاڵەبانی میوانداری ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی كرد و باسیان لە دۆخی خەڵك و كێشەكانی خەڵك لە پرسی خراپی ڕێگەوبان و بێ‌ كارەبایی و كەمئاوی و بێ‌ مووچەیی و دانەمەزراندن كرا.

مەلا مەزهەر خۆراسانی، كە لە میواندارییەكەدا بووە و پێشنوێژی بۆ كردوون ڕایگەیاند،: “قوباد تاڵەبانی، وەكو جێگری سەرۆك وەزیران بانگهێشتی مامۆستایانی ئایینی كردبوو، لە كۆبوونەوەكەشماندا هیچ بابەتێكی كەسیی باس نەكرا و تەنیا كێشەكانی خەڵك لەپێناو چارەسەر باسكران.”

مەلا مەزهەر بۆ ڕووداو وتی: “باسی كارەساتی هاوڕەگەزخوازیمان كرد، ئێمە وتمان ئەمە بە كۆمەڵگەی كوردی موسڵمان زۆر نامۆیە و دەوترێ ئێوە (قوباد تاڵەبانی) پاڵپشتیی ئەو بابەتە دەكەن. قوباد تاڵەبانی پێی وتین: جگە لە دژایەتیكردنی ژنكوشتن، هەرچییەك لەبارەی منەوە وتراوە پڕوپاگەندە و ناڕاستە.”

دەشڵێت: “نەمزانی كاك قوبادیش نوێژ دەكات، كە سەلامم دایەوە بینیم، دڵخۆشبووم و پێموت. ئەویش وتی: ئێمە بەڕاستی شێخین نەك تەنیا بە بانگەشە.”

ئاماژەی بەوەشكرد: “هەموو مامۆستایانی ئایینی قسەی دڵی خۆیان بە جێگری سەرۆك وەزیران وت، منیش وتم: سیاسییەكان ئەوەندە كاری ناباشیان كردووە، ئێستا بوونەتە كەسانی ناجوان، كە ئێمەش سەردانتان دەكەین، ناجوان دەبین. بەڵام ئێمە ئەو قوربانییە دەدەین لەپێناو ئەوەی ئێوە و نیشتمانیش بەرەو ئاقاری خێردا بڕوات.”

مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەكەوێت
پێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەكەوێت
پارە گەیشت و سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت
دوات پارە گەیشت و سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت
پەیوەنیدر