سەرۆکی بەنگلادیش، پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە



دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە بەنگلادیش شێخە حەسینە وەزجید سەرۆک وەزیران هەڵات و وڵاتەکەی جێهێشت، سەرۆک کۆمار پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە.

میدیای بەنگلادیش بڵاویکردەوە، محەمەد شاهابودین سەرۆک کۆماری وڵاتەکە لەگەڵ نوێنەرانی سوپا، پارتە سیاسییە جیاوازەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێبەری ئەو خوێندکارانەی خۆپیشاندانیان دەکرد کۆبووەوە.

پاش کۆبوونەوەکە، شاهابودین بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر، پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و بێگوم خالیدە زیا، ڕێبەری پارتی نەتەوەیی بەنگلادیش و سەرۆک وەزیرانی پێشووش ئازادکرا.

ڕێبەرانی خۆپیشاندەرانی خوێندکارانی بەنگلادیش داوا دەکەن محەمەد یونس کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتیی سەرۆکایەتی حکومەتی ڕاگوزەر بکات.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە 200 کەس بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیکەش برینداربوون.

“نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار ئەنجامدرا”
پێت “نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار ئەنجامدرا”
عێراق بە بەهای 230 ملیۆن دۆلار مریشک لە بەڕازیلەوە هاوردە دەکات
دوات عێراق بە بەهای 230 ملیۆن دۆلار مریشک لە بەڕازیلەوە هاوردە دەکات
پەیوەندیدار