دەستەی دادوەریی عێراق، “تەڤگەری ئازادی” هەڵوەشاندەوە



دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ پارتی کوردستانی بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوەشاندەوە ئەویش دوای ئەوەی ئەو پارتە بە فەرمی لە عێراقدا قەدەغەکرا.

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری دا، هەریەک لە تەڤگەری ئازادی کوردستان، پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدییەکان و بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی هەڵبوەشێنێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە ئەو حزبانە بە هۆی پەیوەندییان لەگەڵ “پارتی کرێکارانی کوردستان”ی قەدەغەکراو و لەسەر داوای ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەڵوەشێندراونەتەوە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە کە بارەگاکانی ئەو پارتانە دادەخرێن و دەستیش بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگیرێت.

کامالا هاریس بە فەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان
پێت کامالا هاریس بە فەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان
لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە،١٠ هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون
دوات لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە،١٠ هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون
پەیوەندیدار