وەزیرێكی فەلەستینى كوژرا



سوپای ئیسرائیل كوژرانی فەرماندەیەكی دیاری بزووتنەوەی حەمماس-ی لە كەرتی غەززە ڕاگەیاند، كە بە “وەزیری ئابووری” ئەو بزووتنەوەیە ناسراوە.

ڕۆژی یەك شەممە عەبدولفەتاح ئەلزریعی-مان كوشت” كە بە “وەزیری ئابوری لە بزووتنەوەی حەماس” ناودەبرێت.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ” ڕۆژی یەك شەممە عەبدولفەتاح ئەلزریعی-مان كوشت ، كە فەرماندەی بەشی پیشەسازی سەر بە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بووە و بە وەزیری ئابووری لە بزووتنەوەی حەمماس دەدەنرێت”.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومی لە كەرتی غەززە بڵاویكردەوە، “ئەلزریعی و دایكی، دوای بۆردومانكردنی ماڵەكەیان لە شاری دێر ئەلبەلح لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە كوژران”.

دوێنێ یەك شەممە 4ی ئابی 2024، ئاژانسی “شەهاب”ی فەلەستینی، رایگەیاند سوپای ئیسرائیل لە رێگەی بۆردمانێكی ئاسمانی‌ بۆ سەر ناوەڕاستی كەرتی غەززە و بە ئامانجگرتنی، ئەندازیار عەبدولفەتاح ئەلزریعی، جێگری وەزیری ئابووری نیشتیمانی-یان لە كەرتی غەززە كوشت.

ئەمەشە لەكاتێكدایە، كە پێش چەند ڕۆژێك، ئیسماعیل هەنیه،‌ سەرۆكی باڵی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە مەڕاسیمەكانی دەستبەكاربووونی سەرۆكی نوێی ئێران لە شوێنی مانەوەی كوژرا.

وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆ دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراك بڕیاریدا
پێت وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆ دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراك بڕیاریدا
قوباد تاڵەبانی: ڕێككەوتنێكی گشتگیر بكرێت بۆ دڵنیاكردنەوەی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان
دوات قوباد تاڵەبانی: ڕێككەوتنێكی گشتگیر بكرێت بۆ دڵنیاكردنەوەی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان
پەیوەنیدر