سەلامی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات



فەرماندەی سوپای پاسداران هەڕەشەی وەڵامێکی توند لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت تەلئەبیب بەو شێوازە تێدەگات بە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، هەڵەی کردووە.

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە تارانی پایتەخت بەبۆنەی “ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان” وتارێکی پێشکەش کرد و، تیایدا باسی لە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی کرد.

سەلامی ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەهۆی هەوڵە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە چاڵی بۆ خۆی هەڵکەندووە و وتی: “ئەگەر قەوارەی زایۆنی وەڵامێکی بەهێز لە بارەی ئەو کردە تیرۆریستییەی کردیە سەر هەنییە ببینێت، ئەو کات تێدەگات کە هەڵەی کردووە”.

ئیسماعیل هەنییە ڕۆژی ٣١ی تەمووز کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بوو، لە ڕێی مووشەکێکەوە لە شوێنی حەوانەی خۆی لە تاران کوژرا.

لە دوای ئەو ڕووداوەوە دۆخێکی گرژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بووە، ئەویش دوای ئەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران جەختیان کردەوە کە تۆڵەی ئەو هێرشە لە ئیسرائیل دەکەنەوە.

مەرجەکانی سەلامەتی لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران دابیندەکرێت
پێت مەرجەکانی سەلامەتی لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران دابیندەکرێت
گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شارەکانی ھەرێم ڕاگیرا
دوات گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شارەکانی ھەرێم ڕاگیرا
پەیوەندیدار