دوو کەس بەتۆمەتی سووتاندنی 250 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکران



دوو کەس بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پێنجوێن و ڕاوچییەک لە شارباژێڕ دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی هەڵگیرسانی ئەو ئاگرەی لە سنورری گوندی ڕاوگانی پێنجوێنی کەوتەوە، دەستگیرکران.

ڕوونیشیکردەوە لە ڕووداوەکەدا نزیکەی 250 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لە سنووری گوندەکە سووتان.

لە لایەکی دیکەشەوە پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند لەسەر چەمی قەڵاچوالانی شارباژێڕ کەسێکیان دەستگیرکرد کە باڵندەی کێویی ڕاوکردووە و دوو باڵندەی ڕاوکراو و تاپڕێکدا گرت.

ڤایرۆس لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت
پێت ڤایرۆس لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت
کێشەی کارەباکەی ئاوی سلێمانی چارەسەر کرا
دوات کێشەی کارەباکەی ئاوی سلێمانی چارەسەر کرا
پەیوەندیدار