بەهۆی ڤایرۆسێکەوە “باری نائاسایی نێودەوڵەتی” ڕادەگەیەنرێت



ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتانی ئەفریقا بڵاوبووەتەوە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت، “لیژنەیەک بۆ بەدوداچوون پێکدەهێنین، ئەگەری ڕاگەیاندنی باری نا ئاسایی هەیە”.

تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی پسپۆڕ کۆدەبنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون “MPOX” لە ئەفریقا، ڕاگەیاندنی باری نائاسایی نێودەوڵەتی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووەوە، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسێکی نوێ تیایدا بەرزبووەتەوە، کە لە وڵاتانی دراوسێی ئەفریقا دۆزراوەتەوە.

تیدرۆس ڕوونیشیکردەوە، دەزگای تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەفریقا، حکومەتە خۆجێییەکان و هاوبەشەکانی، ڕێکارەکانیان بەهێزتر دەکەن، هاوکات پێویستە بودجە و پشتیوانی زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە دابینبکرێت.

لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی، بیر لەوە دەکەمەوە لیژنەیەکی فریاگوزاری تەندروستی نێودەوڵەتی پێکبهێنم، بۆ لێکۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “Mpox” و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی تەندروستی گشتی.

باری نائاسایی تەندروستی گشتی کە نیگەرانی نێودەوڵەتی لێدەکەوێتەوە، بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوەیە کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دەردەکرێت، تێدرۆس بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە لەسەر ڕاوێژی لیژنەی پسپۆڕ ئەم دۆخە ڕابگەیەنێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤارێکی زانستی ڕایگەیاندووە، ئەگەری کۆنترۆڵکردنی ئەم پەتایە هەیە لە ڕێگەی ڕێوشوێنی چڕی تەندروستی گشتیەوە.

ڤایرۆسی Mbox کە پێشتر بە “ئاوڵەی مەیموون” ناسرابوو، نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە تووشی ئاژەڵ دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ڕێگەی بەرکەوتنی جەستەیی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێتەوە.

ئاوڵەی مەیمون بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1970 لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات لە مرۆڤدا دۆزرایەوە، ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی تا و ئازاری ماسولکەکان و برینی پێست.

لە مانگێکدا 770 زیندانی لە عێراق ئازادکراون
پێت لە مانگێکدا 770 زیندانی لە عێراق ئازادکراون
نرخی بیتکۆین زیاتر لە یەک دەفتەر دۆلار دابەزی
دوات نرخی بیتکۆین زیاتر لە یەک دەفتەر دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار