نزیکەی سێ کیلۆ گرێ لە منداڵدانی ژنێک دەرهێنرا



تەندروستی سۆران رایگەیاند،  دوای ئەوەی ژنێک بەهۆی ئازاری گەدەوه‌ سەردانی پزیشک دەکات، دواى پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت چەند گرێیه‌ك‌ له‌ناو منداڵدانيدا هه‌یه‌ و پزیشكه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن گرێیه‌كان‌ ده‌ربهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە دوێنێ تیمێكی پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ئه‌و ژنه‌ كردووه‌ و له‌ناو منداڵدانیشیدا چه‌ند گرێیه‌ك هه‌بووه‌، به‌ڵام دوای ٢٤ کاتژمێر ئه‌مڕۆ نەخۆشخانەى به‌حێهێشتووه‌ و گەڕاوەتەوە ماڵه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەشتەرگەرییەکەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆرانی فێرکاری بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوه‌.

دەشڵێت، کە گرێیه‌كان سێ دانه‌ بووه‌ بە قەبارەی ١٠.١٨ سانتیمه‌تر، ١٥.١٠ سانتیمه‌تر و دانەكه‌ى دیكه‌شیان قەبارەکەی ٧.٥ سانتیمه‌تر بووە، كه‌ به‌ هه‌رسێگیان دوو کیلۆ و ٨٠٠ گرام بوو.

شارەوانی سلێمانی: شاخی گۆیژە ناکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون
پێت شارەوانی سلێمانی: شاخی گۆیژە ناکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون
گۆڕانكاری لە دوو پۆستی وەزارەتی دارایی هەرێم كرا
دوات گۆڕانكاری لە دوو پۆستی وەزارەتی دارایی هەرێم كرا
پەیوەندیدار