وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی كرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە، بەڕێوەبەری گشتیی نوێی گومرگ و جێگرەكەی لە وەزارەتی دارایی دەستبەكاربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەمال ڕەوف لە شوێنی ساماڵ عەبدولرەحمان وەك بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و جەوهەر مەحمود لە شوێنی عەبدولقادر عەبدوڵا وەك جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەستبەكاربوون.