کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە شەقامێکی تر دانرا



حکومەتی هەرێمی کوردستان کامێرای چاودێری تیژڕەوی لە شەقامێکی هەولێر جێگیرکرد و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ یەک شەممە حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، بۆ پاراستنی گیانی سەرنشینان و شۆفێران، كامێرای چاودێریی خێرایی، لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر دادەنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لە هەندێک شەقامی ناوشار چەندین کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی و چاودێری خێرایی دانرابوون، هاوکات لەشەقامی ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری هەولێر کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە.

بەهەمانشێوەش لە سلێمانی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی نێوان سلێمانی چەمچەماڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمەش دووەم ڕێگای دەرەکی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ تییدا جێگردەکرێت لەدوای ڕێگای سلێمانی دوکان.

لە عێراق و هەرێم هەنگاو بۆ هەرزان كردنی نرخی نان و سەموون دەنرێت
پێت لە عێراق و هەرێم هەنگاو بۆ هەرزان كردنی نرخی نان و سەموون دەنرێت
خاوەن پێداویستییەكی تایبەت ئاگری دارستانەكان دەكوژێنێتەوە
دوات خاوەن پێداویستییەكی تایبەت ئاگری دارستانەكان دەكوژێنێتەوە
پەیوەنیدر