ئومێد خۆشناو: 138 پاڵاوگەی نایاسایی دادەخرێن



پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوای شارەکە داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکات نەوتی خاو بۆ پاڵاوگە نایاساییەکان نەنێرێت و دەشڵێت، “138 پاڵاوگەی نایاسایی دادەخرێن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نابێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکان دابینبکات، هەر گرێبەستێکیش هەبێت لە ئەمڕۆوە لە پارێزگای هەولێر کاری پێناکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بە بڕیارێکی پارێزگا 138 پاڵاوگەی نایاسایی دادەخرێن، ئەوانەشی یاساییین دەبێت مەرجەکان و ڕێوشێونە ژینگەییەکان جێبەجێ بکەن.

لەبارەی موەلیدەی گەڕەکەکانەوە ڕایگەیاند، ڕێژەی زۆرینەی موەلیدەکان بابەتی ڕەچاوکردنی ژینگە جێبەجێناکەن، کە نابێت گازی کوالیتی خراپ بەکاربهێنن و دوکەڵیان هەبێت، پێشتر ئەوانەی سەرپێچیان دەکرد سزای پێژماردنیان بەسەر دەسەپێنرا، بەڵام لە ئەمڕۆوە سزاکان قورس تر دەبن و خاوەنەکانیان دووچاری دەستگیرکردن دەبن، ماوەی هەفتەیەکیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان هەیە.

جەختی لەوەشکردەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک ژینگە پیس بکات ئۆتۆمبێلەکەی دەستبەسەر دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، بۆ کۆی بڕیارەکان، لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێندرێت وهێزەکانی ئاسایش ڕۆڵیان دەبێت لە وەرگرتنی زانیاری، هێزەکانی پۆلیس سەرپەرشتی هەڵمەتەکە دەکەن.

 

عێراق لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدایە لە ڕووی مردنی ڕۆژانە
پێت عێراق لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدایە لە ڕووی مردنی ڕۆژانە
فەرمانگەیەکی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ پێکهێنرا
دوات فەرمانگەیەکی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ پێکهێنرا
پەیوەندیدار