گەرما، هەڕەشەی نەمان لە چەند ناوچەیەک دەکات



لێکۆڵینەوەیەک ئەو ناوچانە لە جیهاندا دەستنیشان دەکات کە ڕەنگە لە ئایندەدا بەهۆی گەرمایەوە بەکەڵکی نیشتەجێبوون نەیەن.

 

زانایان بەردەوام لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکەن کە ڕوودەدەن و لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا پێشبینی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو و کاریگەرییەکانیان لەسەر ژیانی مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا دەکەن.

 

توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی پوردۆ لە ئەمریکا ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات؛ کە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا و باشووری ئاسیا ڕەنگە لە داهاتوودا ببنە ناوجەی مەترسیدار بۆ ژیانی مرۆڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

بە وتەی توێژەران، هۆکاری ئەمەش چڕی زۆری دانیشتوانە لەم ناوچانە و سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتنە بە پێداویستی هەوای تەندروست.

 

هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا گەرمای شێدار، زۆرێک لەناوچەکانی ئەمریکا بگرێتەوە، لەنێویاندا ناوجەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست، ئەمەش لە ئەنجامی چڕبوونەوەی پلەکانی گەرمبوونی زەوی.

 

ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی گەرماوە ساڵانە ٤٨٩ هەزار کەس لە جیهاندا گیان لەدەست دەدەن.

 

سەرچاوە: تاس

فەرمانگەیەکی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ پێکهێنرا
پێت فەرمانگەیەکی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ پێکهێنرا
ئەمریکا پێگەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
دوات ئەمریکا پێگەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
پەیوەندیدار