هاووڵاتییەک ئەو زەوییەی سیاج کردووە، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت



پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەو زەوییەی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا دیاریکراوە، لەلایەن هاووڵاتییەکەوە سیاج کراو دەیوسیت داوای قەرەبوو بکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی شارەوانی ڕاپەڕین لە بوونی زیادەڕۆی لە گەڕەکی برایماوە دەست بەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و سیاجی زەوییەکەیان لابرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، زەوییەکە افراز ڪراوە بۆ دابەشڪردن بەسەر فەرمانبەراندا، بەڵام لە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە سیاج کرابوو تا لە بەرامبەر لابردنیدا داوای قەرەبووکردنەوە بکرێت.

ئیسرائیل ترسی لە وەڵامدانەوەی ئێران هەیە
پێت ئیسرائیل ترسی لە وەڵامدانەوەی ئێران هەیە
بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 13 ملیۆن دینار دەستگیرکرا
دوات بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 13 ملیۆن دینار دەستگیرکرا
پەیوەندیدار