بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 13 ملیۆن دینار دەستگیرکرا



پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ئافرەتێکی بە تۆمەتی دزینی 13 ملیۆن و 700 هەزار دینار ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی ڕزگاری سکاڵای لە دژی دوو ئافرەت تۆمارکرد کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بڕی 13 ملیۆن و 700 هەزار دیناریان لێ دزیوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ڕوونیشکردەوە کە پۆلیسی کەلار توانی لە ڕێی کامێرای چاودێرییەوە تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و لە نێوبازاڕی قەزای کەلاردا یەکێکیان دەستگیرکرد کە لەگەڵ مێردەکەی و چەند ژنێکی دیکەدا خانوویەکیان بە کرێ گرتووە و ڕۆژانە لە سنووری گەرمیان سواڵ دەکەن.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر چوونەتە نێو ماڵەکە و دەستیان بەسەر هەشت هەزار و 700 دۆلار و پێنج ملیۆن و 286 هەزار دینار و چەند پارچەیەک زێڕدا گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکەی دیکەش دەرچووە.

هاووڵاتییەک ئەو زەوییەی سیاج کردووە، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت
پێت هاووڵاتییەک ئەو زەوییەی سیاج کردووە، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت
بایدن بۆ ناتانیاهۆ: واز لە فریودانم بێنە
دوات بایدن بۆ ناتانیاهۆ: واز لە فریودانم بێنە
پەیوەندیدار