عیراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان دەستپێدەكات



فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەست بە پارەداركردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەكات بۆ مانگی كانوونی دووەم.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”پێویستە كارگێڕی هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، پەلە بكەن لە تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لەڕێی كارتە ئەلیكترۆنییەكان”.

وەزارەتی دارایی عیراق، داوای لە هەموو خانەنشینە مەدەنی و سەربازییەكان كردووە، ئەوانەی “ئێس ئێم ئێس”یان پێدەگات، سەردانی لقەكانی بانكەكان بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، لەكاتێكدایە هێشتا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستینەكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ى ٢٠٢٢.

 

سودانی بڕیاریدا ٤٠ هەزار فەرمانبەری نوێ‌ دابمەزرێنرێن
پێت سودانی بڕیاریدا ٤٠ هەزار فەرمانبەری نوێ‌ دابمەزرێنرێن
کەس لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ناپرسێت
دوات کەس لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ناپرسێت
پەیوەنیدر