ئەنچیلۆتی هۆکاری شکستهێنانی هازارد لە یانە شاهانەکە ئاشکرا دەکات



ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هۆکاری شکتهێنانی ئێدین هازارد، یاریزانی پێشووی یانەکە ئاشکرا دەکات کە پێشتر بڕی 110 ملیۆن دۆلاری دابوو بۆ گواستنەوەی لە ڕیزەکانی یانەی چێڵسییەوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە هۆکاری شکستهێنانی هازارد ڕایگەیاند، ئیدن کوڕێکی نایاب و ناوازەیە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەمووان هەبوو، بەڵام حەزی لە مەشق و ڕاهێنانەکان نەبوو و ئێمەش ئاگاداری ئەوە بووین.

وتیشی: پێموایە کێشەی هازارد پێکانەکانی و ئازارەکانی بووە لە کێبڕکێکاندا، بۆیە ناچار بووە مەشق و ڕاهێنانێکی زۆر بکات لەکاتی بەشدارینەکردندا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە یانەی لیل هەموو یارییەکانی دەستپێکرد، دواتر گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی کرد و یارییەکی نایابی کرد، دواتر بە پێکانەوە گەیشتە ڕیاڵ مەدرید.

ئەنچیلۆتی ڕاشیگەیاند، کاتێک لە ڕیاڵ مەدریدیت و تووشی پێکان دەبیت، دەبێت بگەڕێیتەوە و ڕکابەری کەسانی دیکە بکەیت، کاتێک بەشداری نەکەیت، یاریزانێکی دیکە لە جیاتی تۆ لەوێ دەبێت.

سێ گەورە کۆمپانیای ئەمریکی پشتیوانییان بۆ کامالا هاریس ڕاگەیاند
پێت سێ گەورە کۆمپانیای ئەمریکی پشتیوانییان بۆ کامالا هاریس ڕاگەیاند
واشنتۆن و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن سبەینێ ئێران هێرش بکات
دوات واشنتۆن و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن سبەینێ ئێران هێرش بکات
پەیوەندیدار