واشنتۆن و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن سبەینێ ئێران هێرش بکات



کاربەدەستانی ئەمریکا و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن، سبەینێ ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، لە تۆڵەی کوشتنی فوئاد شوکر، سەرۆکی سەربازیی حزبوڵڵا و ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی حەماس لە هەفتەی ڕابردوودا.

ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە،بەپێی زانیارییەکانی تایمز ئۆف ئیسرائیل، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ مایکل کوریلا، دوێنێ گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئێران.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پنتاگۆن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون، ئەمریکا هێزی سەربازی خۆی زیاد دەکات بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا.

ئیسرائیل و ئەمریکا هاوئاهەنگی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکان، هەروەک چۆن ئێران لە ١٣ و ١٤ی نیسانی ئەمساڵدا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

پێشبینی دەکرێت تۆڵەسەندنەوەی ئێران هاوشێوەی ئەو هێرشە بێت، بەڵام بە قەبارەیەکی گەورەتر و بە هەماهەنگی لەگەڵ حزبوڵڵا لە لوبنان بێت.

دوای ئەمریکا، فەرەنسا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی لە لوبنان کرد، کە وڵاتەکە بەجێبهێڵن بەهۆی مەترسیی پەرەسەندنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم پێشهاتە دۆخێکی لە ئێستاوە ناجێگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی گفتوگۆی بەپەلە لە نێوان واشنتۆن و ئیسرائیل.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانمان، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا بە توندی لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە و ئامادەیە هەر پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش.

ئەنچیلۆتی هۆکاری شکستهێنانی هازارد لە یانە شاهانەکە ئاشکرا دەکات
پێت ئەنچیلۆتی هۆکاری شکستهێنانی هازارد لە یانە شاهانەکە ئاشکرا دەکات
75 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
دوات 75 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
پەیوەندیدار