ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە



ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە ڕێگەی کۆیە خەلەکان پێنج قوربانی لێکەوتەوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووە، لەسەر رێگاى کۆیە – خەلەکان رووداوێکى هاتووچۆ رویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسى دیکەیش بریندار بون.

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ئەو سەرنشینانەى لە ئۆتۆمبێلەکەدا بون ئەندامى یەک خێزان بون لە دهۆکەوە بەرەو شارى سلێمانى هاتون،

دەربارەی قوربانییەکان سامان نادر ئاماژەی بەوەداوە، دایک و باوکەکە گیانیان لەدەستداوە و سێ منداڵەکەش بە سەختى بریندار بوون و رەوانەى نەخۆشخانەکەى خەلەکان کراون.

 

سلێمانی: شاندی ئەمنی عێراق و ئێرانی کۆکردەوە
پێت سلێمانی: شاندی ئەمنی عێراق و ئێرانی کۆکردەوە
جیهانی پاش ئەمریکا: لە بارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
دوات جیهانی پاش ئەمریکا: لە بارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
پەیوەندیدار